فەرمانگەی باجی گشتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوار مانگی ئەمساڵدا داهاتی فەرمانگەکەمان 585 ملیار و 425 ملیۆن و 118 هەزار دینار، لە مانگی ئازاردا داهاتی باج 71 ملیار و 579 ملیۆن و 287 هەزار دیناربوە، لە مانگی نیساندا داهاتەکە گەیشتوەتە 98 ملیار و 295 ملیۆن و 899 دینار.
فەرمانگەی باج دەڵێت: لەمانگی ئایاریشدا داهاتەکەمان گەیشتە 130 ملیار و 714 ملیۆن و 447 هەزار لەمانگی حوزەیرانیش گەیشتە 162 ملیار و 522 ملیۆن و 205 هەزار دینار.
بەپێی ئەم ئامارانە داهاتەکان بەراورد بە ساڵی 2022 بەرزبوونەتەوە ئەویش پاش ئەوڕێکارانەی دەستەکە لەمانگی ئازارەوە گرتویەتییەبەر.