عێراق نەوتی سپی و بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم دەنێرێت



 

بەهۆی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بە عێراق و جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، كە پشكی هەرێمی كورستانیشی تێدا جێگیر كراوە، بڕیارە حكومەتی عێراق نەوتی سپی و بەنزین بە نرخی پاڵپشتی كراو ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

حكومەتی عێراق بۆ سەرجەم پارێزگاكانی ژێر دەسەلاتی خۆی لیترێك نەوتی سپی بە 150 دینار (بەرمیلێك بە 30 هەزار دینار) و لیترێك بەنزین بە 450 دینار دەدات بە هاووڵاتیان.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی كورد ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێداگریمان كردووە لەسەر ناردنی پشكی نەوتی سپی و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هاووڵاتیانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

ڕاشیگەیاند، سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی داوە و وەزارەتی نەوتی ڕاسپاردووە بۆ ناردنی پشكی هەرێم لە نەوت و بەنزین، لە ئێستاشدا لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق تاوەكو پشكی هەرێم دیاری بكەن و بڕیارە بەم زووانە ئەو پشكە دیاری بكات و ڕەوانەی هەرێم بكرێت.

لای خۆشیەوە، كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم كردووە، كە داوا لە حكومەتی عێراق بكەن بەنزینی ٧٥٠ وەرنەگرن، بەڵكو بەنزینی ٤٥٠ دیناری وەربگرن”.

وتیشی، “بەپێی بڕگە و یاسای مادەكانی بودجە دەبێت حكومەتی هەرێم داوای بەنزینی ٤٥٠ دیاری بكات و گازوایل و نەوت بە نرخی پشتیوانی كراوی حكومەتی عێراقی بە هاووڵاتییان بفرۆشێت”.

بکوژێکی زنجیرەیی منداڵان لە بەڕیتانیا دەستگیرکرا
پێت بکوژێکی زنجیرەیی منداڵان لە بەڕیتانیا دەستگیرکرا
عێراق بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
دوات عێراق بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
پەیوەنیدر