حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دانانی کامێراکانی چاودێریی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ، کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە و سەرپێچی شۆفێرانی بە ڕێژەی %80 کەمکردووەتەوە.
لە بڵاوکراوەکەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، “دانانی کامێرای ‘خاڵ بۆ خاڵ’ لە شەقامە خێراکان بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانە و ئەو شوێنانەی کامێراکانی لێ جێگیر کراوە، سەرپێچی بە رێژەی 80% کەمیکردووە.”
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ “پۆینت تۆ پۆینت” لە 20ی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە لە شەقامە خێراکانی شاری هەولێر جێگیرکراوە و لە مانگی ئایاریشەوە رێگای سلێمانی – دوکان جێگیر کراوە.