كارمەندێكی تەندروستی سلێمانی ناوی چووە لیستی ژنە كاریگەرەكانی جیهان



كارمەندێكی تەندروستی سلێمانی، كە پەرستارە بوو بە یەكێك لە 100 ژنە كاریگەرەكانی سەر ئاستی جیهان بۆ ئەمساڵ.

ئاژانسی (بی بی سی) لیستی ژنانی كاریگەری لەجیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشكراكرد، كە ئەو لیستە پێكهاتووە لە100 ژن لەسەرانسەری جیهان وەك (میوزیستان و گۆرانیبێژ و هونەرمەند و وەرزشەوان و چالاكوان و پیشەكار)، لەنێو ئەو لیستەدا ناوی پەرستار (نیگار مارف) لەیەكەی سووتاوی لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی تێدایە.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كارمەندێكی تەندروستی سلێمانی بەناوی (نیگار مارف) ناوی چووە لیستی ژنە كاریگەرەكانی جیهانەوە بۆ ئەمساڵی 2022، كە كارەكەی بریتی بووە لە چارەسەركردنی ئەو ژنانەی خۆیان سووتاندووە و ئاگریان لەخۆیان بەرداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پەرستارە نزیكەی 25 ساڵە لەنەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری كاردەكات لەبواری سووتانی منداڵان و چاودێری چڕ و هەروەها چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەكات، كەتووشی سووتان بوون.

ئیتۆ لە قەتەر دەستگیردەكرێت
پێت ئیتۆ لە قەتەر دەستگیردەكرێت
بەغدا كێشەی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكات
دوات بەغدا كێشەی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكات
پەیوەنیدر