بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهاوبەشی هێزەكانی كۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێكی كێوماڵكردنیان لە ڕۆژهەڵاتی كەركوك ئەنجامدا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و فەوجی چواری هێزەكانی كۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان لەبەرەی ڕۆژهەڵاتی كەركوك ئەنجامدا، كە مەبەست لێ ی كێوماڵكردنی ناوچەكە و گەڕاندنەوەی ئارامی زیاتر و لەناوبردنی حەشارگە و پاشماوەكانی داعش بوو.
ڕاشیگەیاندووە، ئۆپراسیۆنەكە لە كاتژمێر ٣:٣٠ بەرەبەیانی ٢٠٢٣/٨/١٨ لە سێ قۆڵەوە لەناوچەكانی ( كۆڵەكان و چەمی ڕۆخانە و نزیك لە پردی عوسمانلی ) ئەنجامدرا.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەم كێوماڵە فراوانەی هێزەكانی ئۆپراسیۆن لەو بۆشاییە ئەمنییەی، كە دەكەوێتە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەم هەڵەمەتانە بەردەوامی دەبێت لەپێناو گەڕاندنەوەی ئارامی و لەناوبردنی حەشارگەو پاشماوەكانی داعش.