لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای زاخۆ، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 18ی ئاب، لەسەر ڕێگەی باتیفا بۆ بێگوڤا لە نزیک پارکی سەید غەزالی لە سنوری زاخۆ، ئۆتۆمبێلی جۆری کیا وەرگەڕا.
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ڕووداوەكەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی تر بە سەختی برینداربوون.