عێراق دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و هەرێم چاوەڕێی پارەیە



وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی وەزارەتەكانی دەستپێكرد بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 و لە ئێستاشدا فەرمانبەرانی هەرێم چاوەڕێی پێدانی مووچەی مانگی 7 و 8 دەكەن و وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: “هەركات پارە هات دابەشی دەكەین”.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە گشتاندنێكدا داوای لە ژمێریاری وەزارەتەکان کرد، ڕۆژانی هەینی و شەممە دەوام بکەن بۆ تەواوکردنی تەمویلی وەزارەتەکان، بۆ ئەوەی یەک شەممە دەست بە پێدانی مووچەی مانگی 8 بکرێت.

هاوكات، فەرمانبەرانی هەرێم تا ئێستا نەك مووچەی مانگی 8 بەڵكو مووچەی مانگی 7یشیان وەرنەگرتووە و لە چاوەڕوانی حكومەتی عێراقدان بۆ ناردنی پارە بۆ مووچە.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم بەردەوام لەسەر زاری بەرپرسەكانی جەخت لەوە دەكاتەوە، كە “هەرێم توانای دابین كردنی مووچەی نەماوە بەهۆی ئەوەی نەوت ڕادەستی عێراق كراوەتەوە و بە داهاتی ناوخۆش ناتوانرێت مووچە بدرێت”.

هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: “ئێمه‌ سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانی سه‌رشانمان جێبه‌جێ كردووه‌ و به‌هیواین به‌غدا پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عێراق بنێرێت”.

پاسێك وەرگەڕا و 10 كەس بوونە قوربانی
پێت پاسێك وەرگەڕا و 10 كەس بوونە قوربانی
بە ڤیدیۆ؛ باران بارین لە شارێكی هەرێم دەستی پێكرد
دوات بە ڤیدیۆ؛ باران بارین لە شارێكی هەرێم دەستی پێكرد
پەیوەنیدر