راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە پێشنیازێك له‌باره‌ی پێدانی مووچه به سواڵكه‌ران وه‌ك به شێك له به‌رنامه‌ی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هەیە.
سه‌نا موسه‌وی، ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاندووە، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق گه‌یشتووه‌ته له‌سه‌دا 21 و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق وه‌رده‌گرن، گه‌یشتوونه‌ته 6.5 ملیۆن كه‌س، تا ئێستاش 181 هه‌زار كه‌سیش ناویان له‌و لیسته ده‌رهێنراوه.
ڕاشیگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران گرنگی به پرسی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات و پێشنیازی ئه‌وه‌شكراوه، كه سواڵكه‌ران بخرێنه ناو لیستی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌یان پێبدرێت.
موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ له زیادبووندان و مووچه بۆ ئه‌وانه ده‌بڕدرێته‌وه، كه هه‌ژارن، بەڵام تا ئێستاش بریار نه‌دراوه مووچه بۆ ئه‌و كه‌سانه خەرج بكرێت، كه توانای كاركردنیان نییه.