میدیایەكی بەریتانی: شكستی سیاسەتی نەوت ڕۆڵی دیاری گێڕا لە لاوازكردنی كوردستان



ماڵپەڕێكی بەریتانی ڕاپۆرتێك لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئاشوب و كێشە ناخۆییەكانی كوردستان بەغدادی بەهێزكرد، بۆیە گرنگترین شتێك كورد پێویستی پێیبێت لە ئێستادا یەكگرتووییە و دەشڵێت: “ئایندەی قەوارەی كوردی ناڕوونە”.

ماڵپەڕی (میدڵ ئێست ئای) بەریتانی لە ڕاپۆر تێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەساڵی (2003)وە كوردی عێراق ڕۆڵێكی گرنگیان گێڕا لە پێكهێنانی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق و بە درێژایی ساڵانێك سەركەوتووبوون لە بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیی ئابوری، بەڵام بەرەو پێشچوونەكەیان بەشێوەیەكی بەردەوام پاشەكشێی كرد بە هۆی كۆمەڵێك سیاسەت و بڕیاڕەكانی حكومەتی عێراق.

ماڵپەڕەكە باس لە بڕیارەكەی ساڵی (2022)ی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەكات بۆ بەنایاسایی ناساندنی فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بەشێوەیەكی سەربەخۆ و دەشڵێت: “لە مانگی ئازاری ئەمساڵیشدا، حكومەتی هەرێم ڕوبەڕوی شكستێكی تر بووەوە، كاتێك دەركەوت ئەنقەرە بە رێگەپێدانی بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم پێشێلی رێككەوتنی ساڵی (1973)ی نێوان عێراق و توركیای كردووە بەپێی بڕیاری دەستەی ناوبژیوانی پاریس”.

سەبارەت بە پاشەكشێ و لاوازبوونی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان ماڵپەڕەكە ئاماژەی بە كۆمەڵێك هۆكار كردووە و نووسیویەتی، “ئاژاوەی سیاسی ناوخۆ و_پێشخستنی بەرژوەندی حزبی لەسەر حسابی بەرژوەندی نیشتمانی لەلایەن حزبە سەرەكییەكان، هەروەها ناكۆكییە یاساییەكانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و هەردوو حزبی سەرەكی (پارتی و یەكێتی) ڕۆڵی هەبوو لەوەی بەغداد دەسەڵاتی بەسەر كوردستاندا فراوان بكات، بۆیە تائێستا ئایندەی قەوارەی كوردیی دابەشبوو ناڕوونە”.

هەر سەبارەت بە هۆكارەكانی پاشەكشێی پێگەی كورد دەڵێت: “شكستی سیاسەتی نەوتی حكومەتی هەرێم، كە سەرەڕای چەندین گرێبەست و وەبەرهێنانی بیانی و خولقاندنی دەرفەتی كار زیاتر لە 3 ملیار دۆلار قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكانی لێ‌ كەوتۆتەوە و هەروەها بەڕێوەبردنی دامەزراوەكان لەلایەن كەسانی ناشایستەوە و بوونی گەندەڵی”.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی ناكۆكی سیاسی ناوخۆ بەشێوەیەكی بەرچاو لاوازبوو، ئەوەش وایكرد بەغداد خێراتر دەسەڵاتی خۆی بگێڕێتەوە بەسەر سامانی نەوت و داهاتەكەی لە كوردستان، كە ئەوە شكستێكی زۆر گەورە بوو بە لەچاوگرتنی زیانە بێشومارەكانی”.

ئاشكراشی كردووە، هەرێمی كوردستان ڕوبەڕوی هەڵمەتێكی تازەی پیلانگێڕی بۆتەوە بۆ لەباردنی دەسەڵاتەكەی لەلایەن بەغدا و وڵاتانی دراوسێوە لەڕێی سزادان و كۆمەڵێك ڕێوشوێنی ترەوە.

ماڵپەڕەی بەریتانییەكە ڕێنمایی بەرپرسانی هەرێم دەكات بۆ یەكگرتوویی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەڵێت: “پێش هەموو شتێك یەكگرتوویی كورد بنەمای پاراستنی سەلامەتی كوردستانە، بەتایبەت كاتێك مەسەلەكە پەیوەست دەبێت بە دانوستان كردن لەبارەی مافەكانیان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی”.

جەختیشی كردۆتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی هەژموونی سیاسی و مافە دەستوورییەکان لە حکومەتی فیدڕاڵی، پێویستە هەرێمی کوردستان کێشە حزبییەکان یەکلایی بکاتەوە و وەبەرهێنان لە بنیاتنانی دامەزراوەکاندا بکات.

تەندروستی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە
پێت تەندروستی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دوات نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەنیدر