مەسرور بارزانی لە ئیماراتە



ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات كۆبووەوە .

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت،
‌ لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی كوردستان كرا.

هەروەها جەخت لە گرنگیی پتەوكردنی هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەكاندا كرایەوە.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ كران.

بۆ كەم كردنەوەی پارەی كارەبا دوو بڕیاری نوێ‌ دەركرا
پێت بۆ كەم كردنەوەی پارەی كارەبا دوو بڕیاری نوێ‌ دەركرا
کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
دوات کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پەیوەنیدر