کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە بەهۆی چڕبوونەوەی هەورەکان لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین و هەورەتریشقە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پێشبینى دەکرێ سبەى هەینى و دووسبەى ڕۆژی شەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو بێت و ئێوارەى رۆژى شەممە بەهۆی چڕبوونەوەى هەورەکان لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى هەولێر ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە تریشقە هەیە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانى گەرما 1 پلە نزم دەبنەوە.

مەسرور بارزانی لە ئیماراتە
پێت مەسرور بارزانی لە ئیماراتە
بانكی ناوەندی عێراق ڕێنمایی فرۆشتنی دۆلاری دەرکرد
دوات بانكی ناوەندی عێراق ڕێنمایی فرۆشتنی دۆلاری دەرکرد
پەیوەنیدر