بانكی ناوەندی عێراق ڕێنمایی فرۆشتنی دۆلاری دەرکرد



ئەمڕۆ پێنجشەممە بانكی ناوەندی عێراق ڕێنمایی نوێی بۆ دامەزراوە داراییەكان دەركرد سەبارەت بە كڕینی و فرۆشتن دۆلاری كاش و بەگوێرەی رێنماییەكان، سێ هەزار دۆلار بەشێوەی كاش دەدرێتە ئەو كەسانەی فەریزەی عومرە ئەنجامدەدەن.

بەگوێرەی نوسراوێكی بانكی ناوەندی كە واژۆی عەممار حەمەد خەڵەف جێگری بەڕێوەبەری پارێزگاری بانكی ناوەندی بەوەكالەت لەسەرە تێیدا هاتوە، بڕیاردراوە بەپێدانی سێ هەزار دۆلار بەنرخی فەرمی واتە (100 دۆلار بەرامبەر بە 132 هەزار دینار) بەو كەسانەی بەمەبەستی عومرە سەردانی سعودیە دەكەن، ئەوەش لەڕێگەی پلاتفۆڕمی (فیتر)ەوە دەبێت و سەرجەم ئەو پارانەشی لەو ڕێگەیەوە دەدرێنە عومرەكاران لەژێر كۆنتڕۆڵەكانی بانكی ناوەندی دەبن.

لە ڕێنماییەكانی بانکی ناوەندیدا  هاتووە، پێویستە پەنجەمۆر و بەڵێننامەیەكی نوسراو لە كڕیار سەبارەت بە ڕەسەنایەتی بەڵگەنامەكان و كەلوپەلی كەسی تا تەواوبونی بەكارهێنانی سیستەمی ئەلیكترۆنی وەربگیرێت، ئەو بڕیارەش لە رۆژی دەرچونیەوە كە ئەمڕۆ 17ی (ئاب/8)ی 2023یە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پێت کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
لەسەر بەقاچاخ بردنی پاشماوەکانی نەوت ڕوونکردنەوە دەدرێت
دوات لەسەر بەقاچاخ بردنی پاشماوەکانی نەوت ڕوونکردنەوە دەدرێت
پەیوەنیدر