لەسەر بەقاچاخ بردنی پاشماوەکانی نەوت ڕوونکردنەوە دەدرێت



عەباس ئیسماعیل سەرپەرستیاری مەرزی پەروێزخان و هێمن نوری بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان ، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، “هەموو ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵمان رەتدەکەینەوە، وسکاڵا لەسەر  ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی تۆمار دەکەین”.

عەباس ئیسماعیل سەرپەرستیاری مەرزی پەروێزخان ، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چەند تۆمەتێکی لەکەناڵێکی ڕاگەیاندنەوە ئاراستەکردوین لەبارەی بەقاچاخ بردنی نەوت و پاشماوەکان، ئیمە سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەینەوە و سکاڵاش لەسەر ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمار دەکەین،

دەربارەی بەقاچاخبەردنی پاشماوەی نەوت عەباس ئیسماعیل دەڵێت،” پاشەڕۆی نەوت بە یاسا دەڕوات و  ئەو کۆمپانیایانە ڕەزامەندی حکومەت و وەزارەتەکانیان هەیە و لای ئێمە گومرگ دەدەن و داهاتەکەشی دەچێتە خەزێنەی حکومەتەوە،

هێمن نوری بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتانە هیچ بنەمایەکیان نییە و ئەو کەسانە دوای نەمانی بەرژەوەندی تاکە کەسییان کە بەپێی یاسای چاکسازی حکومەت ئەنجامدراوە و پشکیان نەماوە کەوتونەتە تۆمەت دروستکردن بۆمان،

هێمن نوری ڕاشیگەیاند “ئەگەر ئەم تۆمەتانە دوبارە ببنەوە ئەوا بە وێنە و ڤیدیۆ سەرجەم بەڵگەکان لەسەر هەندێ کەس بڵاودەکەینەوە کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان ویستویانە باج و سەرانە لە خەڵک وەرگرن”.

 

 

بانكی ناوەندی عێراق ڕێنمایی فرۆشتنی دۆلاری دەرکرد
پێت بانكی ناوەندی عێراق ڕێنمایی فرۆشتنی دۆلاری دەرکرد
وتەبێژی وەزارەتی دارایی لەبارەی دوو مووچەوە وەڵامی دایەوە
دوات وتەبێژی وەزارەتی دارایی لەبارەی دوو مووچەوە وەڵامی دایەوە
پەیوەنیدر