وتەبێژی وەزارەتی دارایی لەبارەی دوو مووچەوە وەڵامی دایەوە



كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: “ئێمه‌ سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانى سه‌رشانمان جێبه‌جێ كردووه‌ و به‌هیواین به‌غدا پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ى عێراق بنێرێت”.

هونەر جەمال ئاشکراشیکرد، ماوەی دوو ساڵە پەیوەندی بەردەوام لەنێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێم هەبووە، و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ کراوە.

هونەر جەمال ڕاشیگەیاند، وەک وەزارەتی دارایی توانیمان لە پرۆسەی چاکسازیدا لەم کابینەیەدا، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی دابمەزرێنین کە کاری بەدواداچونە بۆ کاڵا گومرگ نەکراوەکان ، هەروەها لەداهاتی خاڵە سنورییەکان چاکسازی کراوە و پلانمان هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازییەکان.

ئەم لێدوانەی هونەرجەمال لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێکە دەنگۆی هاتنی دوو مووچە لەبەغداوە میدیاکان و سۆشیال میدیای تەنیوە و شاندی حکومەتی هەرێمیش کە ماوەی چەندڕۆژێک بوو لەبەغدابوون وەک بڵاوکرایەوە بەبێ ڕێککەوتن گەڕانەوە هەرێم و تائێستاش ڕوون نییە ئاخۆ بەغدا دوو مووچە بەسەریەکەوە دەنێرێت یاخود نا.

لەسەر بەقاچاخ بردنی پاشماوەکانی نەوت ڕوونکردنەوە دەدرێت
پێت لەسەر بەقاچاخ بردنی پاشماوەکانی نەوت ڕوونکردنەوە دەدرێت
ئەنجامی تاقیکردنەوەی (خوولی دووەم) ی پۆلی 12 بڵاودەکرێتەوە
دوات ئەنجامی تاقیکردنەوەی (خوولی دووەم) ی پۆلی 12 بڵاودەکرێتەوە
پەیوەنیدر