بازاڕی دراو تەواو ناجێگیر بووە، بە جۆرێک بەشێک لە مامەڵەکارانی دراویش هۆکاری دابەزینی بەردەوامی بەهای دینار نازانن، دوو ڕۆژە دینار بەهاکەی زیاتر دادەبەزێت.
نرخی دۆلار بەرزبووەوە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەگەڵ ئەوەی ڕۆژانە بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەکانەوە، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٣2 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر نییە، بەشێکی زۆری هاووڵاتیان و تەنانەت مامەڵەکارانی دراویش نازانن بۆچی لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەخێرایی بەهای دینار دادەبەزێت.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ بۆ ١٥٣ هەزار دینار بۆماوەیەکی کاتی جێگرییەکی بەخۆیەوە بینی، بەڵام دوو ڕۆژە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبووەتەوە، ئێستا لە بازاڕەکانی دراودا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥4 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.