قەڵای کەرکوک نۆژەندەکرێتەوە



وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ٣٠ ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکوک تەرخاندەکەن.

ڕۆژی پێنجشەممە، ئەحمەد فەکاک وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق لە میانی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر داوای سەرۆک وەزیران بودجەیان بۆ نۆژنکردنەوەی قەڵای کەرکوک دابینکردووە.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا باسی لەوەکرد، لە چوارێوەی پرۆژەکانی نوێکردنەوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ـدا پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکوک پارەی بۆ تەرخانکراوە.

ئەحمەد فەکاک وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق ئاماژەی بەوەدا، لە میانی سەردانەکەی بۆ کەرکوک لەگەڵ هونەرمەندانی ئەو شارە کۆبووەتەوە و بەڵێنی چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی پێداون.

قەڵای کەرکوک دەکەوێتە ناوەندی شاری کەرکوک و لە کۆنترین بەشی شارەکەیە و لەنێوان ٨٨٤ بۆ ٨٥٤ دروستکرا وەکو ھێڵێکی بەرگری سەربازی ، کۆتاجار لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراقدا نۆژەنکراوەتەوە.

بەرهەمهێنانی نەوت پاش چوار مانگ لە وەستانی دەستیپێکردەوە
پێت بەرهەمهێنانی نەوت پاش چوار مانگ لە وەستانی دەستیپێکردەوە
هێمن هەورامی: سلێمانی بەشێکی دانەبڕاوە لە جەستەی پارتی
دوات هێمن هەورامی: سلێمانی بەشێکی دانەبڕاوە لە جەستەی پارتی
پەیوەنیدر