ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە حکومەتی عێراق بری ٥ ملین دیانر بداتە هەر گەنجێک کە هاوسەرگیری بکات.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی بڕیاریداوە بڕی (٥)ملیۆن دینار دیاری دەكات بۆ هەر گەنجێك كە هاوسەرگیر بكات.
وتیشی: جیاواز لە حكومەتەكانی پێشوی عێراق، (سودانی) لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق تاوتوێی پێدانی قەرز دەكات بۆ هاوسەرگیری گەنجان بۆ ماوەی پێنج ساڵ
دەشڵێت:”بڕی (یەك ترلیۆن) دینار لە بودجەی گشتی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەكات، بەم هەنگاوەیش هەزاران گەنجی بێ كار بڕیار لە هاوسەرگیری دەدەن”.