گەورەترین یەکەی چاودێری چڕ لە سلێمانی کرایەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەباح هەورامی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و دکتۆر پشدەر بەڕیوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان گەورەترین یەکەی چاودێری چڕ لەسەر ئاستی عێراق لەنەخۆشخانەکە لە شاری سلێمانی تایبەتە بە منداڵان کرایەوە.

یەکەکە لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی کراوەتەوە و گرنگییەکی گەورەی هەیە کە ماوەی سێ ساڵە کاری بۆ دەکرێت هەتا فشار لەسەر نەخۆشخانەکانی دیکە کەم بکاتەوەو کار ئاسانی لەڕووی داراییەوە بۆ هاوڵاتیان و مانەوەی نەخۆش بکات، چونکە تێچووەکەی لەکەرتی تایبەت زۆرە و نرخی یەک شەو مانەوە لەبەشی چاودێری چڕ لە ٥٠٠ هەزار دینارەوە بۆ ٣ ملیۆن دینار دەست پێدەکات.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دەڵێت،” نەخۆش هەیە ماوەیەکی زۆر و هەندێکجار هەتا ساڵێک لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و بەوهۆیەوە خانوو، ماڵ و ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووە”.

سەبارەت بەکردنەوەی یەکەی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی منداڵان سەباح هەورامی ڕایگەیاند، دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر و هەمەلایەن ئەمڕۆ خەونی کردنەوەی بەشەکە هاتە دی و لە ئێستادا لەخزمەتی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەریدایە.

وتیشی، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی زیاتر لە نیوەی پێداویستییەکانی لە کڕینی ئامێر و دەرمان و دابینکردنی کارمەند و پزیشکانی بۆ بەشەکە دابین کردووە و بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک کارمەندیان بەشیوەی گرێبەست دامەزراندووە کە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەڕێوەبردنی بەشەکەدا.

هاوکات، لەوەڵامی پەیامنێری تۆڕی میدیایی خەڵکدا، سەبارەت بە سەنتەری ڕاهێنانەوەی منداڵانی چوارباخ کە خزمەتگوزارییەکانی لە ئاستێکی نزمدایە، بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی وتی، سەنتەرەکە خزمەتێکی زۆر گەورە بەمنداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری سلێمانی دەکات، بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەگونجاوی شوێنەکەی چەندجارێک هەوڵمانداوە لەڕێگەی وەبەرهێنەرەکانەوە بینایەکیان بۆ دروست بکەین بەڵام هێشتا نەتوانراوە ئەو کارە بکرێت و داوای لە سەرمایەدارەکان کرد بینایەک بۆ ئەو سەنتەرە دروست بکەن.

وێنە؛ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ سێ قوربانیی لێکەوتەوە
پێت وێنە؛ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ سێ قوربانیی لێکەوتەوە
بارزانی و دوو جێگرەکەی لە یادی دامەزراندنی پارتیدا چیان وت؟
دوات بارزانی و دوو جێگرەکەی لە یادی دامەزراندنی پارتیدا چیان وت؟
پەیوەندیدار