کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەربارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بەردەوامن و خاڵی سەرەکی گفتوگۆکانیش پەیوەندی بە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمەوە هەیە.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشه‌ممه وەکو شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتینه شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدراڵی كۆبوونه‌وه‌مان دەست پێ‌کرد سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه.
بڕیارە ئەمڕۆش کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا بەردەوام بێت.
بە پێی زانیارییەکان، گفتوگۆی سەرەکەی هەردوولا لەسەر داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە و ئەو پرسانەی دیکەی کە پەیوەندییان بە پرسی نەوت و مووچەوە هەیە، گرفتیان لەسەر نییە.