شەپۆلێكی تری باران بارین بەڕێوەیە



كەشناسی پێشبینی شەپۆلێكی تری بارانبارین دەكات لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، “پێشبینی دەكرێت سبەینێ چوار شەممە بە تەمومژ دەستپێبكات و لە هەندێك ناوچەشدا نمەباران دەبارێت، پلەكانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەكان هاوشێوەی رۆژی سێ‌ شەممە دەبن، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە”.

كەشناسیی عێراق پێشبینی دەكات، ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو كەشی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكوور و ناوەڕاستی عێراق هەور بێت و لە باشوور نیمچەهەور بێت، بەڵام پلەكانی گەرما گۆڕانكارییان بەسەردا نایەت.

سەبارەت بە پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژی هەینی، دەستەی كەشناسی دەڵێت، كەشی سەرتاسەری عێراق ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژی پێنج شەممە، تا ڕادەیەك ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

وەزیری ناوخۆ: ڕێگەنادەین لە هەرێمی كوردستانەوە كێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ دروستبكرێت
پێت وەزیری ناوخۆ: ڕێگەنادەین لە هەرێمی كوردستانەوە كێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ دروستبكرێت
دامەزراندن بۆ میلاكی پاسەوانی سنوور دەكرێتەوە
دوات دامەزراندن بۆ میلاكی پاسەوانی سنوور دەكرێتەوە
پەیوەنیدر