فەرزاد مەهدینیا، هونەرمەندی کورد کە بەشداری بەرنامەی کورد ئایدڵ- ی کرد، نوێترین بەرهەمی خۆی لەژێر ناوی (کوڕە هەورامی) بڵاودەکاتەوە.
فەرزاد نوسیویەتی، “ئاواتم ئەوەیە مۆسیقا و گۆرانی هەورامی بەرەوپیش بچێت و ڕەنج و ماندوبونمان شایستەی بەرهەمەکەبێت و بەدڵی گوێگران بێت”.
فەرزاد نوسیویشێتی” پاڵپشتی و هاندانی ئێوە وامان لیدەکات بەردەوام بین”.
بڕیار وایە سبەینێ چوار شەممە نوێترین بەرهەمی فەرزاد بەناوی (کوڕە هەورامی) لە سۆشیاڵ میدیا و پلاتفۆڕمەکانی تر بڵاوبێتەوە.