لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم، بڵاویکردەوە کە چەکی گەنمی جوتیاران لەسایلۆی هەولێر بۆ ساڵی 2023 ئامادەیە و جوتیاران بچن سەردانیان بکەن.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێت، ئاگاداری برا جوتیارەکان دەکەینەوە ئەوانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردوە سەردانی سایلۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی ٢٠٢٣، کەلە کارتی ( بطاقە) ژمارە ( ١ تاکو ٦٩٦ ) دەست پێ دەکات ، لە رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٨/١٦ .
تێبینی: پێویستە جوتیار کۆپی رەنگاو رەنگ ( ملون) ی ناسنامەی باری شارستانی و وەکالەی پێبێت.