لیژنەیەکی باڵا بۆ ھەڵوەشانەوەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکانی تەعریب لە کەرکوک پێکدەھێندرێت
لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ کۆبووەوە و بڕیاریدا لەسەر پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە کشتوکاڵیەکانی تەعریب لەکەرکوک.
بەپێی زانیارییەکان، لیژنەکە لە وەزیری کشتوکاڵی ئێستا و پێشووی عیراق و نوێنەری پێکھاتەکانی کەرکوک ئەندامی لیژنەکە پێکدەهێنرێت.
بڕیار وایە لیژنەکە راپۆرتێک ئامادە بکات و رادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات.