پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ بچوکترین پیاوی جیهان كرد





ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 15_8_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ دیوانی پارێزگا، پێشوازی له‌ محه‌مه‌د قادر زاده‌ وەك بچوکترین پیاوی جیهان كرد كه‌ دووجار ناوی چۆته‌ فه‌رهه‌نگی گینسەوە.

محه‌مه‌د قادر زاده‌” كه‌ بچوکترین پیاوی جیهانه‌ دووجار ناوی چۆته‌ کتێبی گینسەوە جارێك له‌ ئیمارات و جارێكی تر له‌ ئیتالیا” لە ئێستاشدا خاوه‌نی بچووكترین ده‌ست و كورترین باڵایه‌ له‌ جیهان .

محه‌مه‌د قادر زاده‌” كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ به‌به‌رده‌وامی جل و به‌رگی كوردی ده‌پۆشێ” لە گوندێکی سەر بە شاری بۆکان لەدایکبووە، بەرزی باڵای ٦٥ سانتیمەتر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش وەك بچوكترین پیاوی جیهان دیاریکراوە، ئێستا وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری له‌ فیلمی ( ئای فۆن چوارده‌) ده‌كات” كه‌ ناوه‌رۆكێكی مرۆیی و تراژیدیه‌ .

باوكی محەمەد رایگه‌یاند: ته‌مه‌نی كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ی بیست و دوو ساڵه‌ و جارێك به‌ هۆی بچووكی ده‌ستی و جارێكی تر به‌ هۆی كورتی باڵایه‌وه‌ ناوی چۆته‌ فه‌رهه‌نگی گینسەوە” ته‌ندورستیشی باشه‌و قۆشمه‌چی و قسه‌ خۆشه‌ و سه‌رقاڵی خوێندنه‌ له‌ پۆلی یه‌ك و هه‌روه‌ها هه‌ولێریشی زۆر خۆش ده‌وێ” به‌ڵام به‌ گه‌رما قه‌ڵسه‌.

 

کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی دەنگدەرانی درێژکردەوە
پێت کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی دەنگدەرانی درێژکردەوە
قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەسەركردەوە
دوات قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەسەركردەوە
پەیوەنیدر