پۆلیسی سلێمانی بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی شەقڵاوە تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد .
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسیی لێدەكرێت ئەگەر بێتو پارەی پێنەدات، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و شوێنی تۆمەتبار دۆزرایەوە، پاشان بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی شەقڵاوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت.
ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( س،خ، س لەدایكبووی 2003) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2 ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .