ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی هەڤاڵانی هەولێر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا هەوڵی هەڵهاتنیداوە و بە ئۆتۆمبێل خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کەمێک لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانمانەوە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەگەڕەکی (هەڤاڵان)ی شاری هەولێر دەستگیر کرا، لەکاتی دەستگیرکردنی هەوڵی داوە بەئۆتۆمبێل هەڵبێت و خۆی لەچەند ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکە داوە،بەڵام دواتر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
ئاسایشی هەولێر رەتیشیدەکاتەوە کە هێج کارمەندێکیان برینداربووبێت و دەشڵێت:” ئەو هەواڵانە دوورن لەڕاستییەوە کە باس لەبرینداربونی دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکەن.