سەركۆ گەڵاڵی: كەمكردنەوەی مانگەكان بۆ 10 دەستكەوتی حكومەت بوو بۆ مووچەخۆران



دوابەدوای وتەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە زاخۆ سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران، پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: “دیاره‌ سه‌رۆك وه‌زیران بیری چووه‌ته‌وه‌”.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی خوولی پێنجەمی پەرلەمان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، “ده‌ستپێشخه‌ری لێبڕینی مووچه‌ و كه‌م كردنه‌وه‌ی مانگه‌كانی ساڵ له‌ 12 مانگه‌وه‌ بۆ 10 مانگ ده‌ستكه‌وتی سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆ بوو بۆ مووچه‌خۆران، به‌ڵام دیاره‌ سه‌رۆك وه‌زیران بیری چووه‌ته‌وه‌”.

دەشڵێت: “به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌، 7 مووچه‌ی ته‌واو نه‌دراوه‌”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “به‌گشتی له‌ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا، 10 مووچه‌ به‌ لێبڕ‌‌ینه‌وه‌ دراوه‌، 9 مووچه‌ش به‌ لێبڕ‌‌ینی له‌ سه‌دا (٪٢١) دراوه‌، هه‌روه‌ها یه‌ك مووچه‌ش به‌لێبڕ‌‌ینی له‌ سه‌دا (٪١٨) دراوه‌”.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە رێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی گەشتیاری “کۆرنیشی دەلال” لە زاخۆ ڕایگەیاند، “تا ئەوکاتەی ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوت کرا، هەموو مانگێک مووچە دابین دەکرا”.

 

حاکم قادر: خۆمان برینمان کەم نییە تا بەهەڵدانەوەی پەڕە کۆنەکان برینی نوێ دروست بکەین
پێت حاکم قادر: خۆمان برینمان کەم نییە تا بەهەڵدانەوەی پەڕە کۆنەکان برینی نوێ دروست بکەین
“بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە ویستی منداڵە ساواكەی بكوژێت”
دوات “بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە ویستی منداڵە ساواكەی بكوژێت”
پەیوەنیدر