سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی (فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی)یەوە گۆڕەپان و شەقامی بەردەركی سەرا دادەخرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیان و شۆفێرانی ئاگادار دەکەینەوە، بە مەبەستی سازدانی (فیستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی) لەبەر دەرکی سەرا، سبەینێ (سێ شەممە) لە کاتژمێر (٢)ی دوانیوەڕۆ هەتا کاتژمێر (١١)ی شەو هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە گۆڕەپانەكە بەربەست دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) كراوە دەبێت و شەقامی سابونکەران لەبەردەركی سەرا دادەخرێت بە ڕووی شۆفێراندا.