سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی عیراقی ئاشكرای دەكات، كە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی بەردەوامە لەڕێگەی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو، كە مۆڵەتی فەرمییان پێ دراوە و ناسراون، دەشڵێت: “لیستێك لە ناو و ناونیشانی ئەو بانكانە ڕادەگەیەنرێت، كە مۆڵەتیان پێ دەدرێت بۆ فرۆشتنی دۆلار”.
سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە، بەردەوامن لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لەڕێگەی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوەوە، كە لای خەڵكی دیارن، بەڵام تا ئێستا ناوی بانكە ڕێگەپێدراوەكان بە فرۆشتنی دۆلار بۆ خەڵك ڕوون نەكراوەتەوە، بۆیە لیستێكیان لە ناو و ناونیشانی ئەو بانكانەیان ئامادە كردووە.
ڕاشیگەیاندووە، پشتڕاستکردنەوەی بانکی ناوەندی بۆ وەرگرتنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن لە دوو خشتەی پێشوودا لەپێناو دابینکردنی داراییە بۆ ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت دۆلار بکڕن بە بڕی ٣ هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتیارێک، لە هەمان کاتدا پابەندبوون بە مەرجە تایبەتەکانی کڕینەکە.
مەرجەکان باس لەوە دەکەن؛ پێشکەشکردنی پاسپۆرتی عێراقی کارا لەگەڵ ڤیزەی سەفەر (جگە لەو وڵاتانەی کە نەخراونەتە ناوەوە)، ئەمە جگە لە ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، کە پێویستی سەفەرکردنی گەشتیارەکە دەسەلمێنن بۆ ئەوەی لە ڕێنماییەکانی فرۆشتنی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانە دووربخرێتەوە، کە تێیدا نەهاتووە.
ئەو دوو لیستەی بانکی ناوەندیی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن کە دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشن بە نرخێکی فەرمی (1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک) بریتین لە 20 کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردن، کە لە ناوچە جیاوازەکانی بەغدا دابەشکراون و لە پۆلێنەکانی A و B و C: