مەسرور بارزانی: گەشبینم، كە لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێككەوتنێكی باش



 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامین لە گفتوگۆ لەگەڵ حومەتی فیدڕاڵی عێراق و دەشڵێت: “بەڵێنەكەمان جێبەجێ‌ كرد”.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 14ـی ئابی 2023، لە رێوەڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی گەشتیاری “کۆرنیشی دەلال” لە زاخۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەكە لە ماوەیەكی كورتدا جێبەجێ‌ كراوە، بۆیە خۆشحاڵم، كە بەڵێنەكەمان جێبەجێ‌ كردووە.

ڕاشیگەیاند، شەقامی 60 مەتری زاخۆ جێبەجێ‌ دەكەین و تا ئێستاش 70%ی پڕۆژەكانی زاخۆ تەواو كراون.

وتیشی، “لە ماوەی ڕابردوودا چەند شاندێكمان بۆ گفتوگۆ ناردۆتە بەغدا و كێشە بۆ ڕێككەوتنەكەمان لەبارەی نەوت و بودجە لەگەڵ بەغدا دروستكرا”.

جەختیشی كردەوە، كە لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆی بەردەوامدا دەبن و وتی، “گەشبینم، كە لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێككەوتنێكی باش و بودجە و مووچە لە كاتی خۆیدا دەنێردرێت”.

مەسرور بارزانی جەختیشی کردەوە، “بە شانازییەوە تا نەوتمان دەفرۆشت هەموو مانگێک مووچەی خەڵکی کوردستانمان دابین دەکرد”.

بانكی ناوەندی ڕێكارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند
پێت بانكی ناوەندی ڕێكارێكی دیكەی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند
دادگای فیدڕاڵی یەكەم كۆبوونەوەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئەنجامدا
دوات دادگای فیدڕاڵی یەكەم كۆبوونەوەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئەنجامدا
پەیوەنیدر