پارتی سەرۆكی لیستەكەی بۆ هەڵبژاردن ئاشكراكرد



پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رۆك لیستی حزبەكەی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق لە پارێزگای كەركوك دیاری كرد.

كه‌مال كه‌ركوكی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی ڕایگه‌یاندووە، حه‌سه‌ن مه‌جید، كارگێڕی لقی 3 ده‌بێته‌ سه‌رۆك لیستی پارتی له‌ كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.

سەبارەت بە ناوهێنانی “بارزانی” لەلایەن محەمەد كەمال-ی بەرپرسی لقی 3ی حزبەكەیەوە لە وەڵامی پرسیارێكدا دەڵێت: “لێدوانه‌كه‌ی به‌رپرسی لقی سێی پارتی ھه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی بووه‌، دروسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ لیستی پارتی له‌ پارێزگای كه‌ركوك (حه‌سه‌ن مه‌جید ڕه‌شید)ه‌ و ڕێگه‌پێدراوی (مخول) لیسته‌كه‌مانیش، ھه‌ڤاڵ سامان ڕه‌شیده‌”.

پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دەكات و هەرچی یەكێتییە لەگەڵ حزبی شیوعی و هاوكات یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری لیستی یەكگرتوویان پێكهێناوە بۆ هەڵبژاردن.

دادگای فیدڕاڵی یەكەم كۆبوونەوەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئەنجامدا
پێت دادگای فیدڕاڵی یەكەم كۆبوونەوەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئەنجامدا
کەریم عەلی: زیادكردنی كرێی كارەبا نادەستوورییە
دوات کەریم عەلی: زیادكردنی كرێی كارەبا نادەستوورییە
پەیوەنیدر