ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە زیادكردنی كرێی كارەبا نادەستووری و نایاساییە و دەیانەوێت شەرعییەتی پێ بدەن و دەشڵێت: ”
كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە پێشوازی نوێنەرانی دانیشتووانی سیتییەكان، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند، بە بڕیاری نایاسایی و نادەستووری وەزارەتی كارەبا و ئەنجوومەنی وەزیران كرێی كارەبا زیادكراوە و دەیانەوێت شەرعیەتی پێ بدەن.
ڕاشیگەیاند، چەند جارێك لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و ناچینە ژێر باری زیادكردنی كرێی كارەبا و پێویستە سەرجەم لایەنەكان ئەوە ڕەت بكەنەوە و ئەركی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكیشە بێنە دەنگ.
وتیشی، “بەپێی داتاكانی وەزارەتی كارەبا، نزیكەی 4 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و بەقسەی خۆیان 35 بۆ 45%ی ئەو كارەبابەی بەرهەمهاتووە دەدزرێت، كێ دەیدزێت؟ لەكاتێكدا دەیانەوێت ئەو كارەبایەی دەدزرێت لەسەر گیرفانی هاووڵاتیان باجەكەی بدرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم دەتوانێت كارەبا بكات بە 24 كاتژمێری و بەشێكیشی بفرۆشێ، چونكە توانای بەرهەمهێنانی 7 هەزار مێگاوات كارەبا هەیە، بەڵام غازی پێ نادەن لەكاتێكدا غازی كوردستان دەگاتە ئەفغانستان، بەلام ناگاتە وێستگەی كارەببای چەمچەماڵ؟!