چەند شەقامێکی هەولێر نۆژەندەکرێتەوە



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، گوژمەی ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی چەند شەقامێكی شاری هەولێر خەرج دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بەپێی فەرمانێكی وەزاری، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی ٢٠٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە شاری هەولێر.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ٪١٥ی داهاتی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر و لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٣ فەرمانی وەزاری بۆ خەرجكردنی دەرچووە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ، سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

لە ئێستادا ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان بۆ زیاتر خزمەتكردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر.

لە دوورگەی هاوای ئەمریکا ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
پێت لە دوورگەی هاوای ئەمریکا ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
١٥ شاری عێراق بەرزترین پلەی گەرمایان لەسەر ئاستی جیهان هەیە
دوات ١٥ شاری عێراق بەرزترین پلەی گەرمایان لەسەر ئاستی جیهان هەیە
پەیوەنیدر