ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ئارایشتگای جه‌مال به‌غدادیان داخست.
له راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كه ئارایشتگای جه‌مال به‌غداد له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار داده‌خات، یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچیه‌كانی نه‌بوونی مۆڵه‌تی ته‌ندروستییه، هه‌روه‌ها كارمه‌نده‌كانیشی كارتی ته‌ندروستیان نییه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، مۆڵەت بنەمای کارکردنە بۆ ھەر پیشەیەک کە لەشوێنێکدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت کاری تێدا بکات.
به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای جه‌مال به‌غداد داخرا تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.