وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کار و چالاکییەکانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی ڕاگەیاند، پێدانی مۆڵەتی كارگە، كۆمپانیا، چاودێری ناو بازاڕ، دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك و پێدانی مۆڵەتی هاوردە و هەناردەكردن بەشێکن لە خزمەتگوزارییەکانی کە پێشكەش بە هاوڵاتیان كراون.
لە بەشێکی بڵاوکراوەکە راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان هاتووە کە بەم شێوەیەیە:
– بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی لە رێگەی تیمی چاودێری بازرگانی ١٨٤ تەن موادی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە، هەزار و ٤٩ شوێن داخراون.
– سەد و چل مۆڵەتی هەناردەكردن و هەزار و ٥٨٥ مۆڵەتی هاوردەكردن دراوە، شەش سەبەتەی خۆراك و پێنج بەشە ئارد دراوەتە هاوڵاتیان.
– لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازییەوە، مۆڵەتی نوێ بە ١٠٣ كارگە دراوە.
– بڕی هەشت هەزار و ٢٣١ تەن چیمەنتۆ دابین كراوە.
هەروەها هەشت سەد و ٣٥ كۆمپانیا خۆیان تۆمار كردووە، كە دە كۆمپانیانیان بیانین.
– لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا پرۆسەی تۆماری ناوی بازرگانی بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری كۆمپانیاكان كارا كراوە بە سەركەوتوویی رۆژانە كاروباری هاوڵاتیان جێبەجێ دەكرێت.
-هەروەها پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو بڕی ٥٠٠ هەزار تەن لە سایلۆكان وەرگیراوە.