هەڵەبجە، قاسەیەك بە 20 ملیۆن دینارەوە دزرا و تۆمەتبارەكانیش دەستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیركردنی چوار تۆمەتبار ڕادەگەیەنن كە دەستییان لە دزینی قاسەیەكدا هەبووە بە 20 ملیۆن دینار و لەگوندی گوڵپ و لەژێر خۆڵدا پارەكەیان حەشاردابوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن پۆلیسی هەڵەبجەوە بڵاوكرایەوە”بەتۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێك لە گەڕەكی ئەردەڵانی ناحیەی خورماڵ كەبڕی 20 ملیۆن ملیۆن دیناری عێراقی تێدابووە، بنكەی پۆلیسی خورماڵ چوار تۆمەتباری دەستگیركرد كە بەهاوبەشی هەستابوون بەئەنجامدانی كارەكە”.
لەئێستادا دەست بەسەر قاسەكەو بڕە پارەكەشدا گیراوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”پاش ئەنجامی لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكان لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە، دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و لەئێستاشدا دەست بەسەر قاسەكەو بڕە پارەكەشدا گیراوە كە لەگوندی گوڵپ حەشاریان دابو لەژێر خۆڵدا”.

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت”سەرجەم تۆمەتبارەكان كە دانیشتوی ناحیەی خورماڵن بەپێی مادەی یاسایی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی لەكاتی ئێستادا بەندكراون”.

داهاتی نەوتی عیراق 107 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
پێت داهاتی نەوتی عیراق 107 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
مووچەی خانەنشینانی عیراق زیاد دەكرێت
دوات مووچەی خانەنشینانی عیراق زیاد دەكرێت
پەیوەنیدر