تەقینەوەیەک لە ئەمریکا ڕوویدا



دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، ماڵێک لە ڕۆژئاوای ویلایەتی پێنسیلڤانیا تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا سێ باڵەخانەی وێران کرد و لانیکەم ١٢ باڵەخانەی دیکەش زیانیان پێگەیشت، بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕۆژی یەکشەممە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند، سەرەتا تەرمی چوار کەس دۆزراوەتەوە و دواتر پێنجەمین کەس ئاشکرا کراوە، پۆلیس تا ئێستا بە ئاشکرا ناسنامەی قوربانییەکانی نەناساندووە، بەڵام بەرپرسان دەڵێن یەکێک لە قوربانییەکان هەرزەکار بووە.

پێش کاتژمێر ١٠:٣٠ ڕۆژی شەممە، تیمەکانی فریاگوزاری پەیوەندیان پێوەکراوە کە چەندین خانوو بەهۆی تەقینەوەیەکەوە ئاگریان گرتووە.\

بەرپرسانی پارێزگای ئەلیگنی ڕایانگەیاند، ئەفسەران و ئاگرکوژێنەوەکانی وەڵامدەرەوە گەیشتنە ئەوێ بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لە ژێر داروو پەردووەکان ماونەتەوە ڕزگاربکەن.

بەرپرسانی ویلایەتی ئەلیگنی لە سۆشیال میدیا بڵاویانکردەوە، سەرەتا چوار کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، پێنجەمین کەس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی یەکشەممە ڕاگەیەندرا.

سێ کەسی دیکە لە نەخۆشخانە خەوێندراون، دوو کەسیان باری تەندروستی جێگیرە و یەکێکیان لە دۆخێکی سەختدایە.

ئاماری قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆی مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە
پێت ئاماری قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتووچۆی مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە
گەرمای ناوەڕاست و باشووری عێراق، کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستانی بووژاندووەتەوە
دوات گەرمای ناوەڕاست و باشووری عێراق، کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستانی بووژاندووەتەوە
پەیوەندیدار