ئەمڕۆ تەنها خانەنشینان مووچە وەردەگرن و سبەینێش دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ دووشەممە، تەنها خانەنشینانی شارستانی مووچەی مانگی شەش وەردەگرن.
بڕیارە سبەینێ سێشەممە، دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش کۆتایی بێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانیی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی ئەوتدا دەبن.