هەشت کەس بە تۆمەتی غەش و پێوتنەوەی پرسیارەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەستگیرکران



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ٨ تۆمەتباری بەتۆمەتی غەش و پێوتنەوەی پرسیارەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی غەش و پێوتنەوەی پرسیارەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، چەند تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد و دەستگیرا بەسەر چەندین ئامێری بێتەل.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی ئاسایش بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، لەسنوری قەزای چەمچەماڵ (هەشت) تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە دەیانویست لە ڕێگەی ئامێری بێتەلەوە، وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی دوانزە بە بەشداربوانی تاقیکردنەوەکان بڵێنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەو ئامێرانەی بەنیازبوون بەکاریبهێنن، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستیبەسەرداگیراوە، تۆمەتباران بەماددەی (٢٤٠) لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

سبەینێ مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
پێت سبەینێ مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
سامسۆنگ بەرنامەی تاقیکاری ڕووکاری One UI 6 Beta بۆ بەکارهێنەرانی زنجیرەی گالاکسی S23 ئاشکرا دەکات
دوات سامسۆنگ بەرنامەی تاقیکاری ڕووکاری One UI 6 Beta بۆ بەکارهێنەرانی زنجیرەی گالاکسی S23 ئاشکرا دەکات
پەیوەنیدر