بۆ مەبەستی زیادكردنی مووچەی خانەنشینان، لە پەرلەمانی عیراق واژۆ كۆدەكرێتەوە.
بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن پەرلەمانتار وەفا شەممەری بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق بەرزكراوەتەوە و واژۆی زیاتر لە 35 پەرلەمانتاری لەسەرە، داوا دەكرێت مووچەی خانەنشینان زیاد بكرێت.
لە نوسراوەكەدا هاتووە، وەك بەرزنرخاندنی ساڵانی خزمەت و خزمەتكردنی وڵاتەكەیان، داوا دەكەن زیادكردنی مووچەی خانەنشینان بخرێتە چوارچێوەی بودجەی 2023.