پەرلەمانتارێكی پارتی: بەغدا مووچەی 7 و 8 دەنێرێت



پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە تاوەكو كۆتایی مانگ، حكومەتی عێراق هەردوو مووچەی مانگی 7 و 8 دەنێرێت.

ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی بۆ میدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی حكومەتی هەرێمی كوسدتان سەردانی بەغدا بكاتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو شاندەی هەرێم دواین داتا و زانیارییەكان لەبارەی داهاتەوە ڕادەستی بەغدا دەكرێت.

وتیشی، “لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە مووچەی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت و تاوەكو كۆتایی مانگ مووچەی هەردوو مانگەكانی 7 و 8 ڕەوانە دەكرێت”.

بانكی ناوەندی بڕیاری نوێ‌ بۆ نرخی دۆلار ئاشكرادەكات
پێت بانكی ناوەندی بڕیاری نوێ‌ بۆ نرخی دۆلار ئاشكرادەكات
كۆلێژی پۆلیس فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
دوات كۆلێژی پۆلیس فۆڕمی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر