ڕاپۆرتی وردبینی خەرجی و داهاتی هەرێم ڕەوانەی سودانی کرا



شاندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق راپۆرتی خۆی لەبارەی وردبینی لە خەرجی و داھاتی ھەرێم تەواوکرد و ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراق دەکات،

شاندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لە ھەرێمی کوردستان مانەوە و کۆتایی ھەفتەی رابردوو گەڕانەوە بەغداد، لەو ماوەیەدا راپۆرتێکی تایبەت بە وردبینی خەرجی و داھاتەکانی ھەرێم و داھاتە نانەوتییەکان، کە دەبێتە بنەما بۆ دیاریکردنی ئەو بڕە پارەیەی مانگانە رەوانەی ھەرێم دەکرێت، ئامادە کراو ڕادەستی وەزارەتی دارایی و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم راگەیاند، لیژنەکەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کارەکانی بە کۆتا ھێناوەو راپۆرتی خۆی لەبارەی داھات و خەرجییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەواو کردو گەراوەتەوە بەغداد، لەم ھەفتەیەشدا راپۆرتەکەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی  عێراق و سەرۆک وەزیران دەکات.

وتیشی ئەوەی  لەسەر ئەوانە وەزارەتی دارایی ھەموویان وەکو خۆی جێبەجێ کردووە چاوەرێی بەغداد دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ھیچ گرفتێک  و کێشەیەکی نوێ نەکەوێتە نێوان ھەرێم و بەغدا  ئەوا لە ١٨ تاوەکو ٢٥ ئەم مانگە حکومەتی عێراق  بەشە بووجەی ھەرێم رەوانە دەکات و لە کۆتایی  ئەم مانگەدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧  فەرمانبەران دەکات.

بەرگی شەشەمی كتێبەكەی “بارزانی” بڵاوكرایەوە
پێت بەرگی شەشەمی كتێبەكەی “بارزانی” بڵاوكرایەوە
لە نێو وێرانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا…بەڵگەنامەیەکی مێژوویی ٣٨٠٠ ساڵە دۆزرایەوە
دوات لە نێو وێرانەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا…بەڵگەنامەیەکی مێژوویی ٣٨٠٠ ساڵە دۆزرایەوە
پەیوەنیدر