سالار مەحمود: پێویستە بڕیاری ناوچەی دژە فڕین لەنێوان عێراق و تورکیا بدرێت



ئەندامێکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات لە ڕێی دیاریکردنی ناوچەی دژە فڕینەوە، کار بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بکرێت.

سالار مەحمود ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ راگرتنی ھێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستان، ئەرکی دەوڵەتی عێراقە ئەم دۆسیەیە بباتە ئەنجومەنی ئاسایش و بڕیاری دژە فڕین بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت.

داواشیکرد شەھید کردنی سێ ھاووڵاتی بە رەگەز عەرەب لەسەر رێگای سەرەکی و گشتی پێنجوێن، شەھیدکردنی دوو ھاوڵاتی کورد لە رێگای گشتی دوکان، پەلامارە بەردەوامەکانی تریش بکرێتە دۆسیەی سکاڵا دژی تورکیا.

ڕاشیگەیاند، تورکیا دۆخێکی ناسەقامگیری لە ھەڕێمی کوردستان دروست کردووەو بەم تاوانانەوە ناوەستێ و پێویستە رابگیرێت.

سالار مەحمود دەڵێت: “ئەم شەڕە ناڕەوایە، تاوانی نێودەوڵەتی مەترسیدارەو تەنیا دژی لایەنێک یا چەند لایەن و دەڤەرێک نییە، شەڕی ھەموو کوردە، دۆخەکە ھەڵوێستی جدی و کرداری گەرەکە، بێدەنگی لەبەرامبەریدا تەسلیم بوونە”.

 

بانکی ناوەندی بڕێکی کەمتر دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێت بانکی ناوەندی بڕێکی کەمتر دۆلاری خستە بازاڕەوە
مامەڵەی خانووبەرە لە دوبەی گەیشتووەتە لوتکە
دوات مامەڵەی خانووبەرە لە دوبەی گەیشتووەتە لوتکە
پەیوەنیدر