بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، نزیکەی ١٠ هەزا دۆنم دارستان، پوش و پاوان لە گوندەکانی سەر بە قەزای شارباژێڕ سووتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئاگرێك لە سنوری گوندەکانی ( بارێی گەورە، بارێی بچووك، موسەك و تیمار ) کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی نزیکەی (١٠) هەزار دۆنم دارستانی سروشتی، پوش و پاوان.
لە بڵاوکراوەکەشدا هاتووە، لە پێناو کوژاندنەوەی ئاگرەکە مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتوونەتە شوێنی دیاریکراو، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنێکە و بوونی مین و تەقەمەنی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە سەخت بوو، دواجار بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای شارباژێڕ و پۆلیسی پاسەوانی سنورو هاووڵاتیانی سنورەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.