بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردەوە کە سبەینێ یەکشەممە بەنزینی حكومی بە شۆفێران دەدەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ یەکشەممە ١٣-٨-٢٠٢٣، لە ٢١ بەنزینخانەی ناوشار و دەرەوەی هەولێر بەنزینی حكومەتی دابەش دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، هەر لیترێك بەنزین بە ٧٥٠ دینار دەدرێت بە شۆفێران.