دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بەردەوامە و سبەینێ مووچەی چوار وەزارەت دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ یەکشەممە ١٣-٨-٢٠٢٣، مووچەی مانگی ٦ی وەزارەتەکانی (پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو) دابەشدەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە وا نیوەی مانگی هەشتە و حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی شەشی دابەشنەکردووە.