عێراق قەدەغەی سەر تیلیگرامی لابرد



وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی سەر ئەپڵیكەیشتنی تیلیگرام.

وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریانداوە لە سبەینێ‌ یەك شەممەوە 13ی ئاب-ی 2023، بڕیاری قەدەغەكردنی ئەپی تیلیگرام هەڵبوەشێنرێتەوە و كاركردن بەو ئەپڵیكەیشنە لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاسایی دەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بڕیارەكەیان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیرانە دوای ئەوەی كۆمپانیای خاوەنی ئەپڵیكەیشنەكە وەڵامدانەوەیان هەبوو بۆ داواكاری لایەنە ئەمنییەكان بۆ ئاشكراكردنی ئەو لایەنانەی زانیارییەكانی هاووڵاتیانیان دزە پێ‌ كردووە.

 

هەزاران هەژماری بانکی هەڵوەشێندرانەوە
پێت هەزاران هەژماری بانکی هەڵوەشێندرانەوە
ئێران پلانی 4 ساڵی هێرشەكانی بۆ سەر هەرێم ئاشكرادەكات
دوات ئێران پلانی 4 ساڵی هێرشەكانی بۆ سەر هەرێم ئاشكرادەكات
پەیوەندیدار