تۆمەتباری كوشتنی گەنجەكەی هەولێر دەستگیركرا



 

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك لە شاری هەولێر دۆزرایەوە، پۆلیسی شارەكە كەسێكبان بە تۆمەتی كوشتنی دەستگیركرد.

بەیانی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر، تەرمی گەنجێك بە كوژراوی دۆزرایەوە، بەناوی نیزام منارە، دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی خانەوادەی ئەو گەنجە كوژراوە ڕایانگەیاند كە لەلایەن هاوڕێیەكی نزیكییەوە كوژراوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارێكیان بە تۆمەتی كوشتنی ئەو گەنجە دەستگیركردووە، وتیشی، بەهۆی ئەوەی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا ڕوویداوە تۆمەتبارەكە ئەو كەسەی كوشتووە و لەشوێنی ڕووداوەكە هەڵهاتووە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، تۆمەتبارەكە ڕاگیراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە ڕەوانەی دادگا كراوە.

مۆزی درۆزن خۆراكێكی سەرەكییە
پێشت مۆزی درۆزن خۆراكێكی سەرەكییە
بوڵدان بۆ ئەكەپە و مەهەپە: دەڕووخێن
دواتر بوڵدان بۆ ئەكەپە و مەهەپە: دەڕووخێن
ەیوەندیدار