بوڵدان بۆ ئەكەپە و مەهەپە: دەڕووخێن



 

پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە پرسی ڕۆژئاوای كوردستانی بردە كۆبوونەوەی پەرلەمانی توركیاوە.

بوڵدان لە میانەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی توركیادا دەربارەی بودجەی وڵات، قسەی لەسەر پرسی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.

هاوسەرۆكی هەدەپە ڕووی دەمی كردە فڕاكسیۆنەكانی دەسەڵات “ئەكەپە و مەهەپە”، پێیوتن: ئێوە دەسەڵاتتان زۆری نەماوە، دەڕووخێن، بەڵام كۆبانێ بە ئاسانی ناڕووخێت”.

بوڵدان دەشڵێت “دەسەڵاتی ئاكەپە-مەهەپە ماوەیەكی كەمی ماوە، ئێوە بوونەتە هۆی ئەوەی وڵات مایەپووچ بكات و دەسەڵات زیانێكی زۆر بە ئاشتی كۆمەڵایەتی دەگەیەنێت”.

لەبارەی بودجەی توركیاشەوە بوڵدان ڕایگەیاند، ئەمە بودجەیەكە كە ڕەنجی ملیۆنان كەس دەخاتە خزمەتی دەسەڵاتەوە و كێشە و چارەسەری ئەو بودجەیە ڕەتكردنەوە و ئینكارییە.

ڕاشیگەیاند “ئێوە دەڕوخێن! ئەمڕۆ ملیۆنان كەس داوای كۆتاییهێنان بە گۆشەگیری دەكەن. بۆیە ئێمە پێداگری لەسەر چارەسەری لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان دەكەین.”

تۆمەتباری كوشتنی گەنجەكەی هەولێر دەستگیركرا
پێت تۆمەتباری كوشتنی گەنجەكەی هەولێر دەستگیركرا
ماڵێك لە سلێمانی گڕیگرت
دوات ماڵێك لە سلێمانی گڕیگرت
پەیوەنیدر