قائیمقامیه‌تی سلێمانی شوقەیەک دادەخات کەبەشێوەی نایاسایی کاریانکردوە



به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی شوقەیەکی کردنی بۆتۆکس و فیلەر بەشێوەیەکی رێگەپێنەدراو و دورو لە رێنماییە تەندروستییەکان (بێناو) داده‌خات.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌، د. باوان کەریم، نوێنەری تەندروستی رایگەیاند؛ بەهۆی فیلەر و بۆتۆکس کردن بۆ خانمان بەشێوەیەکی نایاسایی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی شوقەیەکی لە تەلاری کوێستانی گەڕەکی کانی کوردە دادەخات.

 

قائیمقامیەتی سلێمانی وتی؛ مۆڵه‌ت و بڕوانامە بنه‌مای كاركردنه‌ له‌ سه‌رجه‌م پیشه‌ جیاوازه‌كاندا، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر پیشه‌یەک به‌پێی تایبه‌تمه‌نی پیشه‌كه‌ مۆڵه‌ت له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ر‌بگرێت، پاشان ده‌توانێت ده‌ست به‌كاركردن بكات.

قائیمقامیەتی سلێمانی رونیکردەوە؛ لەگەڵ ئەوەی شوێنەکە و خاوەنەکەشی مۆڵەتی نیە، بەشێوەی گەڕۆک لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان فیلەر بۆتۆکسی بۆ خانمان کردوە، لەڕێگەی پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیاوە کاتی بۆ کڕیارەکانی دیاریکردوە بۆ سەردانکردنی.

نوێنەرەکەی تەندروستی ئاماژەی بۆئەوەکرد؛ بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی پێویستە لەلایەن دکتۆری جوانکاری و کەسانی پسپۆڕ و شارەزاوە لەشوێنی مۆڵەت پێدراو و دیاریکراوەوە ئەو جوانکارییانە بۆخانمان بکرێت، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوقەکە داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایییه‌كان ده‌كرێته‌وه.

 

دوای ١٤ ڕۆژ لە کودەتا حکومەتی نوێی نەیجیر دەستبەکاربوو
پێت دوای ١٤ ڕۆژ لە کودەتا حکومەتی نوێی نەیجیر دەستبەکاربوو
دوات لەبارەی وانەبێژانەوە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا
پەیوەنیدر